تخفیف مخصوص خرید اولکد تخفیف: tav1404
کتاب گردوکۆ
تخفیف مخصوص خرید اولکد تخفیف: tav1404
جهت نمایش قیمت و خرید، سایز محصول خود را انتخاب کنید
محصولات مشابه
نافیع مەزھەر کوڕی حاجی شێخ مەحموود و کوڕەزای حاجی شێخ ئیبراھیمی خەڵکی کەسنەزان بوو. لە ساڵی 1292ی کۆچی لە شاری سەقز لەدایک بوو و خوێندنی سەرەتایی لای چەند مامۆستای ئایینی تەواو کرد.
لە گوندی تاڵەجەڕ سەر بەناوچەی سەرشیو لە سەقز لە ساڵی 1313 ھەتاوی لای مامۆستا شێخ محەممەد مەردووخ قزڵبڵاخی دەرسی خوێندووە و سەرەتای شاعیری شیخ مەزھەر لێرەوە دەستی پێ کرد. ھەر لەو ساڵەدا کۆچی کرد بۆ سلێمانی لە باشووری کوردستان و، لەوێ زۆربەی شاعیران کوردستان وەک پیرەمێرد، قانع و موفتی پێنجوێنیی مولاقات کرد. لە ساڵی 1936 زایینی بوو بە سەربازی سوپای ئێراق و لەوێ دامەزرا، بەڵام لە ساڵی 1320 ھەتاوی گەڕایەوە کوردستانی ڕۆژھەڵات و ماوەیێک زیندان کرا. پاشان بووە فەرمانبەری ئیدارەی شێر و خورشید. شێخ نافێع مەزھەر پشتیوان و ھاندەری شاعیران و شێعر و ئەدەبی کوردی بوو و، بۆ ئەم مەبەستە زۆر جار گیان و ماڵی خۆی خستە زەخت و خەتەرەوە.
شێخ نافێع لە ڕۆژی چواری بەفرانباری 1377 ھەتاوی لە شاری سەقز و لە تەمەنی 85 ساڵاندا کۆچی دواییی کرد.
دیدگاه ها













